ناوهڕۆك
باسی بامیە
بامیە گیایەکی ماڵی کراوە لەبەراو دەچێنرێت حەزی لە شوێنی گەرمە سەرەتا لە ئاسیا و ئەفریقا بڵاوبووەوە ئێستا لە هەموو جیهان دەچینرێت ئەگەر لە گەرمەسێر بێت ئەوە گیایەکی چەند ساڵەیە و بەرزی تا دوو مەتر دەبێت، گوڵی گەورەیە و زۆر لە گوڵی هێرۆ دەکات ڕەنگی سوور و سپییە و میوەکەی درێژە و باریک و نووک تیژ و لینجە ڕەنگی سەوزە و داپۆشراوە بە تووکی ورد، نابێت بگات وە نابێت زۆریش گەورە ببێت کە دەچنرێت، پێکهاتەکەی بەو شێوەی پکتین و یۆدی تێدایە و بۆنی خۆشە لە بۆنی مێخەک دەکات دەنکەکانی (٠.٢٠)ـی ڕۆنە.
سوودەکانی بامیە
- بەهێزکەری لاشەیە و میز هێنەرە و بۆ سوتانەوەی میز باشە.
- لینجی بامیە و دەنکەکەشی دەگیرێت و بەکاردێت بۆ سوزەنەک.
- تۆوی بامیە دڵ دەکاتەوە و ئارەق هێنەرە و دژە هەناسە سواریە.
- ژنی دووگیان دوو ڕۆژ پێش منداڵ بوون بامیە زۆر بخوات منداڵ بوونی ئاسان دەکات.
- مەرهەمی بامیە برین بە زووی چارەسەر دەکات.
- ئاوی کوڵاوی بە خەستی بۆ برین (سفلیس) پەڵەی سپی ناو ڕان بەسوودە.
- بۆ برینی قورگ و دەنگ نووسان بامیەی کوڵاو بە شەکر بخۆ.
- توانای سێکسی بەهێز دەکات و باشترین دەرمانی شەکرەیە.
- بامیەی کاڵ لە زەڵاتە بکە زۆر بەسوودە.
- بۆ گەدە و ڕیخۆڵە بە گشتی باشە بۆ برینی گەدە و حەبی لێ دروست کراوە.
- بۆ ئازارەکانی ڕۆماتیزمە و جومگە بەسوودە.
تێبینی: ئەنها لەناو مس و ئاسندا بکوڵێت یامی دەبێت، و کەسانی مەزاج سارد کە پێی تێک دەچن دەبێت دارچین یان زەنجەفیلی لەگەڵ بخۆن.
سەرچاوەکان
2330 بینین